فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نوێترین زانیارییەکان سەبارەت بە ڕووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد
یەکشەممە ۱۸-۰۹-۱۴۰۳   |  08-12-2024

بەدوای دەستبەسەر داگرتنی شاری دەمێشق لە لایەن ئۆپۆزسیۆنی سوورییە بە ناوی دەستەی تەحریر الشام، ئەم گرووپە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی سەرماوەز، یەکەم بەیاننامەیان لە تەلەفزیۆنی فەرمی سوورییە لە دەمێشق بڵاو کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئۆپۆزسیۆنی سوورییە لە بەیاننامەکەدا ڕایانگەیاندووە: “ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی دەستەی تەحریری دیمەشق، داوا لە هاووڵاتیان دەکات هەموو موڵک و ماڵی دەوڵەتی سوورییە بپارێزن. پێویستە ئاماژە بکرێ کە چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سوورییە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆنترۆڵی دیمەشق و کۆشکی کۆمارییان کرد. هاوکات ڕۆژنامەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە، بەشار ئەسەد بە فڕۆکەیەک بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتووە.