فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە چەند شاری ئێران
یەکشەممە ۱۸-۰۹-۱۴۰۳   |  08-12-2024

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی سەرماوەز، کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی لە شارەکانی شووش، کرماشان و ئەهواز، بە وتنەوەی چەندین درووشمی وەک “مۆدەعی داداپەروەری خەجاڵەت خەجاڵەت”، “زوڵم و ستەم ئیتر بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە”، “نە مەجلیس نە دەوڵەت، نین لەبیری میللەت” و “وادە و بەڵێن ئیتر بەسە، خوانی ئێمە خاڵییە”، لەئاست وەڵامنەدانەوەی بەرپرسان بە کێشە و گرفتەکانیان، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی تەئمین ئیجتماعی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای سازمانی تەئمین ئیجتماعی ئەمشارانە و لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد لەئاست چوونەسەرەوەی هەژاری، گەندەڵی، دۆخی نالەباری ژیانیان و جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی.