فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نەبوونی زانیاریی لە چارەنووسی ڕەزا ساعد مووچشی
پێنجشەممە ۲۲-۰۹-۱۴۰۳   |  12-12-2024

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەرەڕای تێپەڕبوونی ٢١ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی ڕەزا ساعد مووچشی، هاووڵاتیی ٣٧ساڵ تەمەنی خەڵکی شاری سنە، تا ئێستا زانیارییەک لەسەر چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە، ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١ی سەرماوەز، لە کاتی هێرشی هێزە ئەمنییەکان بە جلی ئاساییەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. شایەنی باسە، بەدواداچوونی بنەماڵەی ڕەزا ساعد موچشی بۆ ئاگاداربوونەوە لە چارەنووسی ڕۆڵەکەیان بێ ئاکام ماوەتەوە و ناوەندە ئەمنییەکان لە وەڵامدانەوە سەبارەت بە چارەنووسی ناوبراو خۆ دەبوێرن. تا کاتی داڕشتنی ئەم ڕاپۆرتە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان، شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.