برینداربوونی کۆڵبەرلک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە پیرانشار
پێنجشەممە ۲۲-۰۹-۱۴۰۳   |  12-12-2024
شەوی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەز، هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە بەرزاییەکانی سنووری “سێ چۆمان”ی پیرانشار، تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردووە و لە ئەنجامی ئەم تەقە کردنەدا کۆڵبەرێک بەناوی “عەبدوڵڵا مەعرووفی”، خەڵکی گوندی “گەزگەسک”ی سەر بە شاری پیرانشار بە سەختی بریندار بووە.
شایانی باسە، ئەم کۆڵبەرە بە چەکی کڵاشینکۆف کراوەتە ئامانج و زگ و پێ و دەستی بە گوللەی ئەم هێزانە پێکراوە. عەبدوڵڵا مەعرووفی دوای پێکەوتنی گوللەی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم، بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی (قاسم سولەیمانی) ئەمشارە و نەشتەرگەری بۆ کراوە.