ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەز، بەهمەن نادری تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی کرماشان، لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەو شارە، بە یەکساڵ زیندانی هەڵپەسێردراو و پێبژاردنی ١٠ میلیون تمەن مەحکووم کراوە.
جێگای ئاماژەیە، ئەم هاووڵاتییە ڕێکەوتی ٢٠ی خەرمانانی ئەمساڵ، لە بەرەبەرەی دووەمین ساڵیادی کوژرانی ژینا ئەمینی، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا و دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران، لە دەستبەسەرگەکانی سپاوە بۆ زیندانی دیزڵئاوای کرماشان گواسترایەوە و ڕۆژی ٩ی خەزەڵوەری ئەمساڵ بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی پرۆسەی دادگاییکردنەکەی لە زیندان ئازاد کرابوو. بەهمەن نادری پێشتریش لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی کرماشان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندەی دژ بە حکومەت” بە شەش مانگ زیندان و پێبژاردنی هەشت میلیون تمەن مەحکووم کرابوو.