فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی مەسعەب سەبزەواری بەهۆی سەختی برینەکانی لە نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان
هەینی ۲۳-۰۹-۱۴۰۳   |  13-12-2024

مەسعەب سەبزەواری کۆڵبەری خەڵکی شاهۆی شاری ڕوانسەر کە ڕۆژی چوارشەممە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار کرابوو، ئەمڕۆ هەینی ٢٣ی سەرماوەز، بەهۆی سەختی برینەکانی لە نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گیانی لەدەستدا.
جێگای ئاماژەیە، ڕۆژی چوارشەممە ٢١ی سەرماوەز، “مەسعەب سەبزەواری” خەڵکی گوندی “قشڵاخ” لە بەشی شاهۆی شاری ڕوانسەر، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم جێگیر لە سنووری نەوسوود بە سەختی بریندار کرابوو و بە مەبەستی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی تاڵقانی شاری کرماشان کرابوو.