فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر کۆبوونەوەی خوێندکاران لە مەشهەد
شەممە ۲۴-۰۹-۱۴۰۳   |  14-12-2024

ڕۆژی هەینی ٢٣ی سەرماوەز، خوێندکارانی زانستی پزیشکی زانکۆی “ئازاد”ی مەشهەد، لە ناڕەزایەتیی بە چوونەسەرەوەی لەڕادەبەدەری شەهرییەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
شایانی باسە، لە ئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیە، هێزە سەرکوتگەرەکانی ئینتزامی ڕژیم، هێرشیان بردووەتە سەر ناڕازییان و بڵاوەیان بە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە کردووە و پێشیان بە پەیوەست بوونی خوێندکارەکانی دیکە بەم کۆبوونەوە ئێعتڕازییە گرتووە.