ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی مەلایر
یەکشەممە ۲۵-۰۹-۱۴۰۳   |  15-12-2024
بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ٢٤ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “شێخ حەسەن ئیبراهیمی” خەڵکی گوندی “چا خەیر”ی سەر بە شاری کۆهدەشتی پارێزگای لوڕستان لە زیندانی ناوەندیی مەلایر سەربە پارێزگای هەمەدان جێبەجێ کرا.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم بەندکراوە پێشتر بە تۆمەتی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرابوو.