کوژرانی لاوێکی خەڵکی جوانرۆ بە دەستی هێزەکانی ڕژیم
یەکشەممە ۲۵-۰۹-۱۴۰۳   |  15-12-2024
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەز، لاوێکی خەڵکی جوانڕۆ بە ناوی “سوهەیب ئەحمەدی” تەمەن ٢٠ ساڵ، لە گەڕەکی باوەجانیی ئەو شارە بە تەقەی هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم کوژرا.
شایانی باسە، هێزە ئینتزامییەکان بەبێ هیچ پاساوێک تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی سوهەیب ئەحمەدی کردووەو کوشتوویانە. جێگای ئاماژەیە، سوهەیب ئەحمەدی پیشەی سەرتاشین بووە و لەئەنجامی ئەم تەقە کردنە، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی بۆ نەخۆشخانەی ڕەسووڵ گواستراوەتەوە.