فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی دیکە لە شاری مەهاباد
دوشەممە ۲۶-۰۹-۱۴۰۳   |  16-12-2024

بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی سەرماوەز، دوو برا بە ناوەکانی “ڕێبوار ڕەسووڵی” و “ئەیووب ڕەسووڵی” خەڵکی مەهاباد لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسداران لەم شارە دەستبەسەرکراون.
هاوکات هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بنەماڵەیی “عوسمان جەهانی فەر” و ناوبراویان بە بێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کردووە. جێگای ئاماژەیە، پێشتر لە هەمان ڕۆژدا، ٧ هاووڵاتیی شارێ مەهاباد بە ناوەکانی “یووسف قاڵ، ئارام مەبزولە، زانیار سەید ئەحمەدی، سیامەند سەید ئەحمەدی”، خەڵکی گوندی بەیرەم سەر بە شاری مەهاباد و هەروەها قادر خەرامان فەر، کەماڵ مەسعودی و جەلال سەدەفی لە نێو شاری مەهاباد دەستبەسەرکرابوون.