کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی نەوت لە پاڵاوگەی فەجری جم
سێشەممە ۲۷-۰۹-۱۴۰۳   |  17-12-2024
ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی سەرماوەز، کرێکارانی شاغڵ لە شیرکەتی نەوت و گازی “فەجری جم”، بە خواستی دیاری کردنی “سەقفی حقووق”، بۆ جارێکی دیکە لەشوێنی کارەکەیان دەستیاندایە کۆبوونەوە.
کرێکارانی ناڕازی لەم کۆبوونەوەیە بە وتنەوەی درووشمی “حەقدەستی دادپەروەرانە، مافی سەرەکی ئێمەیە”، خوازیاری جێبەجێ کرانی خواستەکانیان لەوانە: “نەمانی شیرکەتە پەیمانکارییەکان، بەکردەوە دەرهاتنی گەڵاڵەی ڕیزبەندی کارە سەخت و زیانبارەکان، بەکردەوە دەرهاتنی “طرح اقماری”، یەکسانسازی حقووق و حەقدەستەکان و سوودمەندبوون لە ڕفاهیاتی شیرکەت” بوون.