فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ڕاپۆرتێک لەسەر کوژرانی ٢٥ هەزار منداڵ لە سوورییە
پێنجشەممە ۲۹-۰۹-۱۴۰۳   |  19-12-2024

ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی سەرماوەز، “ڕامی عەبدولڕەحمان”، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕاگەیاند: لە ساڵی ٢٠١١وە تا ساڵی ٢٠٢٤، زیاتر لە ٢٥ هەزار منداڵ لە سوورییە کوژراون.
ڕاشیگەیاندووە، ئەو منداڵانە بەهۆی هێرشی ئاسمانی، بۆمب و مووشەک و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد کوژراون. هاوکات زۆرێک لە منداڵەکان لە زیندانەکانی سوورییە لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراون، ڕامی عەبدولڕەحمان دەشڵێت: زۆرینەی منداڵانی سوورییە، بەهۆی هێرشەکانی ئەسەد، تورکییە، ڕووسییە، ئێران و حزبولڵا کوژراون. بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت: دوو ملیۆن منداڵی سووری پێویستیان بە هاوکاریی مرۆیی هەیە.