فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

مانگرتن و کۆبوونەوەی کرێکارانی شیرکەتی پۆڵای ئازەربایجان لە میانە
پێنجشەممە ۲۹-۰۹-۱۴۰۳   |  19-12-2024

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی سەرماوەز، کرێکارانی شیرکەتی “پۆڵای ئازەربایجان” لە میانە، دەستیان لەکار کێشایەوە و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، کرێکارانی ناڕازی شیرکەتی پۆڵای ئازەربایجان، بە کۆبوونەوە لە شوێنی کارەکەیان، لەئاست نەدرانی حەقدەست و مەزایاکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسانی شیرکەت بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.