خۆپیشاندانی هەزاران کەسی لە سوورییە بە مەبەستی مسەوگەرکردنی ئازادی
شەممە ۰۱-۱۰-۱۴۰۳   |  21-12-2024

ڕۆژی هەینی ٣٠ی سەرماوەز، بە هەزاران کەس لە شاری دەمێشق پایتەختی سوورییە، بۆ داکۆکی لە ئازادیی سیاسی و مەدەنی و ئازادییەکانی ژنان، هاتنە سەر شەقامەکان و خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەشداربووانی ئەم خۆپیشاندانە، خوازیاری پێکهاتنی حکوومەتێکی سێکۆلار و دێمۆکراتیک و بەشداری ژنان لە کاروباری سیاسی و کۆمەڵایەتی بوون. هەروەها خۆپیشاندەران لەڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد کە لەسەریان نووسرابوو، “بە بێ ژنانی ئازاد، هیچ کۆمەڵگایەک ئازاد نییە”، ژنانی سوورییە، شۆڕش و ئازادی” و “بەڵێ بۆ سێکۆلاریزم و نا بۆ دەسەڵاتی ئیسلامی”، جەختیان لەسەر داواکارییەکانیان کردەوە.