فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

سەپاندنی حوکمی زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان
شەممە ۰۱-۱۰-۱۴۰۳   |  21-12-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، لەم دواییانەدا هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی “عەبدوڵڵا گوڵستانی”، لە لایەن لقی ٣ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە دژی حکوومەت” بە سێ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان مەحکووم کراوە.
بەپێی ‌ئەم ڕاپۆرتە، ئەم هاووڵاتییە ١١ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو و دوای یەک هەفتە دەستبەسەکران بە هۆی ئەشکەنجەی توندی هێزە ئەمنییەکان مۆرەی پشتی شکابوو و بردبوویانە نەخۆشخانە و دوای ماوەیەک دیسان گواسترابوویەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات. عەبدووڵڵا گوڵستانی پێشتر لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی بە پێ بژاردنی ١١٣ میلیون پارە و یەک مانگ بەندکران مەحکووم کرابوو کە بە دوای بژاردنی ئەم بڕە پارەیە و دانانی بارمتەی یەک ملیاردی، بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.