کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکاران و کارمەندانی شارەداریی لیکەک
شەممە ۰۱-۱۰-۱۴۰۳   |  21-12-2024

کرێکاران و کارمەندانی شارەداریی لیکەک، ئەمڕۆ شەممە ١ی بەفرانبار، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی بڕی چەندین مانگ لە حەقدەست و مەزایاکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرته، کرێکارانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر شوێنی کارەکەیان، لەئاست لەخوارەوە بوونی حەقدەستەکانیان، هەڵاواردن لە دانی مووچە، نەدرانی ١٨ مانگ حەقی بیمەکانیان بە سازمانی تەئمینی ئیجتماعی و نەدرانی بڕی زیاتر لە پێنج مانگ حەقدەست و مەزایایان کە دەکاتە ١٥٠ میلیون تمەن، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسان بە خواستەکانیان بوون.