فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان
یەکشەممە ۰۲-۱۰-۱۴۰۳   |  22-12-2024

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی بەفرانبار، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شاری ئیسفەهان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستکانیان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە وتنەوەی درووشمی “نە سەرما نە گەرما پێشمان پێ ناگرێ” و “وەزیری نالایق خەجاڵەت خەجاڵەت”، پێداگریان لەسەر جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە، “درانی خێرای حەقدەستە دواخراوەکانی ساڵی ١٤٠٠، پاراستنی ناوەڕۆکی شیرکەت و گۆڕینی ڕەشنووسی بەندەکانی ئەساسنامەی سندووق” کردەوە.