
حوکمی ئێعدامی چوار بەندکراو لەوانە یەک ژن بە ناوەکانی “عفەت حامیدی، یووسف ستاری، مەنوچێهر هیدایەتی و جەماڵ عەسگەرئابادی” لە زیندانی ناوەندیی ساری جێبەجێ کرا.
ئەم بەندکراوانە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست و تۆمەتی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان، حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرابوو. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرلە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی سەرماوەز، حوکمی ئێعدامی “عفەت حامیدی”، تەمەن ٣٥ ساڵ و “یووسف سەتاری”، تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی ساری، لە زیندانی ناوەندیی ئەمشارە جێبەچێ کرا. هاوکات، حوکمی ئێعدامی “مەنوچێهر هیدایەتی”، تەمەن ٤٧ ساڵ و خەڵکی بابۆل و “جەمال عەسگەرئابادی”، تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی شەریف ئاوای ساری لە زیندانی ناوەندیی ساری جێبەجێ کراوە. لە لایەکی دیکەوە، ڕۆژی شەممە ١ی بەفرانبار، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “ئارمان سەمەدی” ٣٠ ساڵ تەمەن و “ئەشکان پارسە” تەمەن ٢٩ ساڵ و خەڵکی ئەلیگودەرز، لە دوو پەروەندەی جیا جیادا بە تۆمەتی “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان”، لە زیندانی “دەستگرد”ی ئیسفەهان بەکردەوە دەرهاتووە.