ڕاگوێزرانی ئەحد مەحموود حەسەن بۆ زندانی ناوەندیی نەغەدە
دوشەممە ۰۳-۱۰-۱۴۰۳   |  23-12-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی شەممە ١ی بەفرانبار، “ئەحەد مەحموود حەسەن”، هاووڵاتی خەڵکی گوندی «کێلە سپیان» سەر بە شاری پیرانشار، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمی دوو ساڵ بەندکران دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی نەغەدە کرا.
شایانی باسە، ئەم هاووڵاتییە لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی ئەندامەتی لە «حزبێکی کوردستانی» حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە. ئەحەد مەحموود حەسەن، سێ ساڵ لەمەوبەر لە لایەن دادگای تاوانەکانی پیرانشارەوە بە هەمان تۆمەت، بە شەش مانگ زیندان مەحکووم کرابوو. ئەم هاووڵاتییە ١٥ی گوڵانی ١٣٩٩، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای ٤٠ ڕۆژ، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.