فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئازادکرانی فەرهاد شێخی لەژێر چاودێری پێبەندی ئێلێۆترۆنیکی لە زیندانی ناوەندیی کەرەج
دوشەممە ۰۳-۱۰-۱۴۰۳   |  23-12-2024

ڕۆژی یەکشەممە ٢ی بەفرانبار، فەرهاد شێخی چالاکی کرێکاریی خەڵکی شاری سەقز وـ دانیشتووی هەشتگردی کەرەج، لەژێر چاوەدێری پێبەندی ئێلێکترۆنیکی لە زیندانی ناوەندیی کەرەج ئازاد کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، داواکاریی ئەم چالاکە کرێکارە بۆ ئازادی بە  پێبەندی ئێلێکترۆنیکی قەبووڵ کراوە و ناوبراو ڕۆژی یەکشەممە ٢ی بەفرانبار بۆ ماوەی چوار ڕۆژ نێردراوەتە مورەخەسی کە دەبێ لەم ماوەیەدا بۆ وەرگرتنی پێبەندی ئێلێکترۆنیکی سەردانی لقی جێبەجێکاری سزا کەیفەرییەکانی دادسەرای گشتی و ئینقلابی هەشتگرد بکات. ناوبراو باقی ماوەی حوکمەکەی لەژێر چاوەدێری بە پێبەندی ئێلێکترۆنیکی بە سنووردارکردنی هاتوچۆ لە تاران، تێدەپەڕێنێت. جێگای ئاماژەیە،فەرهاد شێخی،
لە خەرمانانی ١٤٠٣، لەلایەن دادگای پێداچوونەوە بە ٨ مانگ بەندکرانی داسەپاو، دوو ساڵ قەدەغەکرانی چوونەدەرەوە لە ئێران، دوو ساڵ دوورخرانەوە بۆ زێدی خۆی و قەدەغەبوونی ژیان بۆ ماوەی دوو ساڵ لە پارێزگاکانی ئەلبورز و تاران سزا درابوو.