ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی ورمێ
دوشەممە ۰۳-۱۰-۱۴۰۳   |  23-12-2024

سەرلە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 3ی بەفرانبار، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “لوقمان شەنگە” تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی شاری نەغەدە، لە زیندانی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ کرا.
شایانی باسە، ئەم بەندکراوە لە زیندانی نەغەدە دەستبەسەر بووە و دوو ڕۆژ لەمەوبەر، بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گواسترابوویەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە شەش ساڵ لەمەوبەر دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپابوو.