فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی مۆخابەرات لە ئیلام و کرماشان
دوشەممە ۰۳-۱۰-۱۴۰۳   |  23-12-2024

خانەنشین کراوانی شیرکەتی مۆخابەرات، سەرەڕای کەشوهەوای سارد و بارانی، ئەمڕۆ دووشەممە 3ی بەفرانبار، لەئاست وەدینەهاتنی خواستەکانیان لە ئیلام و کرماشان، بۆ جارێکی دیکە هاتنە سەر شەقامەکان و دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر بینای شیرکەتی مۆخابەرات لەمشارانە، هاتنە سەر شەقامەکان و ڕێپێوانیانی ئێعتڕازیان بەڕێوەبرد و لە ڕێگەی بەدەستەوە گرتنی چەندین پلاکارد و وتنەوەی درووشمی “بەڕێوەبەرانی ڕیاکار، دەستکەوتی بەڵێنەکانتان کوا”، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە، “جێبەجێ کرانی ئایین نامەی کارمەندان” و “دامەزراندنی ساڵی ١٣٨٩” و “چارە سەرکرانی کێشەکانی پێوەندیدار بە بیمەی دەرمانی”یان بوون.