ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی کرماشان
سێشەممە ۰۴-۱۰-۱۴۰۳   |  24-12-2024

حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی فیروزئاوای سەربە پارێزگای لوڕستان، لە زیندانی دێزڵئاوای کرماشان جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرلە بەیانی ڕۆژی شەممە ١ی بەفرانبار، حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “حەمید مۆرادیان” کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و لە کۆتاییدا لەلایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی کرماشان بەکردەوە دەرهات.