مانگرتن و کۆبوونەوەی ئێعتڕازی شۆفیر ئۆتۆبووسەکانی ئیلام
سێشەممە ۰۴-۱۰-۱۴۰۳   |  24-12-2024

ئەمڕۆ سێشەممە ٤ی بەفرانبار، کۆمەڵێک لە شۆفیر ئۆتۆبووسەکانی ناوەندی ئۆتۆبووسڕانی ئیلام، دەستیان لەکار کێشایەوە و لە بەرامبەر ئەم ناوەندە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، شۆفیرانی ناڕازی دەڵێن: ٣١ میلیارد تمەن بوودجەی نوێژنکردنەوەی ئۆتۆبووسەکان، خراوەتە سەر هەژماری شارەداریی، بەڵام ئەم بڕە پارەیە لە شوێنگەلێکی دیکە بەکار هێنراوە.