فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پەیمانی واگۆن پارسی ئەراک
سێشەممە ۰۴-۱۰-۱۴۰۳   |  24-12-2024

کۆمەڵێک لە کرێکارانی پەیمانی شیرکەتی واگۆنی پارس لە ئەراک، بۆ چەندەمین ڕژۆی بەردەوام، لەئاست پێڕانەگەیشتن بە خواستەکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی کە ژمارەیان ٥٠ کەس دەبێ، لە ڕۆژی شەممە ٢ی بەفرانبارەوە، لە بەرامبەر دەرگای چوونە ژوورەوەی ئەم دامەزراوەیە لەئاست درێژنەکردنەوەی گرێبەستەکانیان و دەرکرانیان لەسەر کارەکانیان، دەستیان داوەتە کۆبوونەوە و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە کێشەکانیانن. شایانی باسە، خاوەنکاری ئەم شیرکەتە بە دەرکردنی ئەم کرێکارانە، نیگەرانییەکی زۆری بۆ باقی کرێکارانی ئەم شیرکەتە کە ژمارەیان ٥٠٠ کەس دەبێ، پێکهێناوە.