ئێعدامی بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندیی میاندواو
چوارشەممە ۰۵-۱۰-۱۴۰۳   |  25-12-2024

حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی خەڵکی سایینقەڵا بەناوی “ڕامین کەبیری” کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، لە زیندانی ناوەندیی میاندواو جێبەجێ کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی سەرماوەز، ڕامین کەبیری، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی سایینقەڵا کە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەست” دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی بە ئێعدام مەحکووم کرابوو، حوکمەکەی لە زیندانی ناوەندیی میاندواو جێبەجێ کرا.