فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

ئێعدامی دوو بەندکراو لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج
چوارشەممە ۰۵-۱۰-۱۴۰۳   |  25-12-2024

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی بەفرانبار، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوەکانی “حسێن مەنسوری نەسەب” خەڵکی کوهدەشت و “مەسعود جەلیلیان” خەڵکی “ئیسلاماوای غەرب، لە زیندانی قزڵحیساری کەرەج جێبەجێ کرا.
بە پێی زانیارییەکان، ئەم دوو بەندکراوە حەوت ساڵ لەمەوبەر لە دۆسیەیکی هاوبەشدا بە تۆمەتی تاوانەکانی “پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ئێعدامیان بە سەردا سەپێنرابوو. هەروەها سەرلە بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٤ی بەفرانبار،حوکمی ئێعدامی بەندکراوێک بە ناوی “عەلی ڕەحیم خانی” تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “دەرمەرە” لە نزیک شاهینوەندی شاری چگینی، بە هەمان تۆئمەت، لە زیندانی ناوەندیی نەهاوەند جێبەجێ کرا. ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمەکەی بۆ ژووری تاکەکەسی ئەم زیندانە گواسترابوویەوە.