خۆپیشاندانی ماموستایانی وانەبێژ لە بەسرە
پێنجشەممە ۰۶-۱۰-۱۴۰۳   |  26-12-2024

ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی بەفرانبار، بە سه‌دان کەس لە مامۆستایانی وانه‌بێژ له به‌سره، خۆپیشاندانێكی مه‌ده‌نییانه‌یان بەڕێوەبرد و داوایان له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ كرد، له‌سه‌ر میلاكی وه‌زارته‌كه دایان بمه‌زرێنێت.
مامۆستایانی وانه‌بێژی بەشداربوو لەم خۆپیشاندانە ڕایانگەیاندووە، ماوه‌ی چوار ساڵه له سێكته‌ری په‌روه‌رده‌دا وانه‌بێژن و خزمه‌ت ده‌كه‌ن و به پێویستی ده‌زانن گوێ له داواكارییه‌كه‌یان بگیرێت. هه‌روه‌ها مامۆستایانی وانه‌بێژی به‌سره له‌و خۆپیشاندانه داوایان كردووه، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی فیدراڵ هاوشێوه‌ی ئه‌و 35 هه‌زار مامۆستایه‌ی دیكه كه بڕیاری دامه‌زراندنیان بۆ ده‌رچوو، دایان بهمهزرێنێت.