کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی ساڵی ١٤٠٢ لە بۆجنورد
پێنجشەممە ۰۶-۱۰-۱۴۰۳   |  26-12-2024

کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی سالی ١٤٠٢ لە بۆجنورد، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ی بەفرانبار، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئۆستانداریی خۆراسانی شومالی، لە ئاست پەرداخت نەکرانی پاداشی کۆتایی خزمەت و بەکردەوە دەرنەهاتنی گەڵاڵەی ڕیزبەندی و یەکسان سازی حقووقەکانیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری پێڕاگەیشتنی بەرپرسان بە خواستەکانیان بوون.