فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نادیاربوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی خەڵکی بانە
هەینی ۰۷-۱۰-۱۴۰۳   |  27-12-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، “خەلیل فەخری” تەمەن ٥٣ ساڵ و “ڕەسووڵ فەخری” تەمەن ٥٢ ساڵ و خەڵکی بانە، ماوەی ٢٣ ڕۆژ لەمەوبەر لە لایەن هێزەکانی ڕژیم دەستبەسەر کراون و هیچ زانیارییەک لە چارەنووسیان لەبەر دەستدا نییە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، خەلیل و ڕەسووڵ فەخری، دوای دەستبەسەرکران لە شاری بانە، بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە گواستراونەتەوە و هەر لەوێ ڕاگیراون. ئەم دوو هاووڵاتییە ڕۆژی سێشەممە ١٣ی سەرماوەز، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی لە بانە دەستبەسەر کرابوون. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەم دوو هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.