فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی لە شاری شنۆ
هەینی ۰۷-۱۰-۱۴۰۳   |  27-12-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی بەفرانبار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران، بە هێرش بۆ سەر گوندی “هێ”ی شنۆ، لانیکەم سێ هاووڵاتییان بە ناوەکانی “مۆراد عەبدووڵڵاعومەری، نوورەددین مەلاعەلیزادە و تۆفیق ئەمینی” دەستبەسەر کردووە. هاوکات ئەو هێزە ئەمنییانە لە میراوی شنۆ هاووڵاتییەکی دیکەشیان بە ناوی “محەممەد بێهروزی” دەستبەسەر کردووە.
بە پێی زانیارییەکان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپا هێرشیان بردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییانە و بە بەکارهێنانی توندووتیژی دەستبەسەریان کردوون و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگاکانی ورمێ ڕایانگواستوون. جێگای ئاماژەیە، هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان و چارەنووسی ئەم هاووڵاتییانە لەبەر دەستدا نییە.