دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەک لە شاری بۆکان
هەینی ۰۷-۱۰-۱۴۰۳   |  27-12-2024

هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری بۆکان، بەبێ هیچ هۆکارێک هاووڵاتییەکیان لەمشارە دەستبەسەر و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە ٤ی بەفرانبار، “ئەفشین ساعدی” دانیشتووی شاری بۆکان، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. تاکاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاووڵاتییە لەبەر بەردەستدا نییە.