فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

چوونەسەرەوەی ژمارەی دەستبەسەر کراوان لە پیرانشار
شەممە ۰۸-۱۰-۱۴۰۳   |  28-12-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانبار، هەر یەک لە “بێهزاد مەحموودی” تەمەن ٢٧ ساڵ و خەڵکی گوندی پەسوێ، “مووسا ڕەسووڵی” تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی گوندی خورینج و “سۆران مەحموود پوور” تەمەن ٢٥ ساڵ و “ئارام محەممەدی” خەڵکی پیرانشار لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکانیان دەستبەسەر کراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەم هاووڵاتییانەیان دەستبەسەرکردووە و ئەو هێزانە وێڕای پشکنینی ماڵەکانیان دەستیان بەسەر هەندێک کەرەستەی تاکەکەسیی ئەو چوار کەسە وەکوو مۆبایلەکانیان گرتووە. هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتی وەپاڵخراو و هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو چوار هاووڵاتییە لە بەر دەستدا نییە.