کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی پێرسۆنێلی نەخۆشخانەی سەجاد لە کرماشان
شەممە ۰۸-۱۰-۱۴۰۳   |  28-12-2024

کۆمەڵێک لە پێرسۆنێلی نەخۆشخانەی سەجاد لە کرماشان، ئەمڕۆ شەممە ٨ی بەفرانبار، لەئاست بێکاربوونیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ناڕازییان بە کۆبوونەوە لە شوێنی کارەکەیان و لەڕێگەی بەدەستەوەی گرتنی چەندین دەست نووسراو بە ناوەڕۆکی “بەفریای پێرسۆنێلی بێکاری نەخۆشانەی سەجاد بگەن”، لەئاست ٢٥ ڕۆژ تەعتیل بوونی ئەم نەخۆشخانەیە و بێکاربوونیان و هەروەها پشتیوانی نەکردنی زانکۆی زانستی پزیشکی لێیان، ناڕەزایەتییان دەربڕی و خوازیاری پێراگەیشتنی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.