فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

گیان لەدەستدانی ١٢٢هاووڵاتیی بەهۆی تێکشکانی فڕۆکەیەک لە کۆرەی باشوور
یەکشەممە ۰۹-۱۰-۱۴۰۳   |  29-12-2024

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێریی یۆرۆنیووز، ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی بەفرانبار، فڕۆکەیەکی کۆرەی باشوور لە کاتی نیشتنەوە بەهۆی لادان لە ڕێرەوەکەی لە فڕۆکەخانەی “موان”، بووە هۆی گیانلەدەستدانی ١٢٢کەس.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، فڕۆکەیەکی کۆمپانیای جیجۆ ئایر ١٧٥ سەرنشین و شەش ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی تێدا بووە، لە کاتی نیشتنەوەیدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی موان لە کۆرەی باشوور، لەڕێڕەوەکەی لای داوە و  خۆی بە دیوارێکدا کێشاوە. ئەم فڕۆکەیە لە “بانکۆک”ی تایلاندەوە هاتبوو و ژمارەی سەرنشینەکانی ١٨١ کەس بووە. ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن، ڕووداوەکە بەهۆی تێکچوونی ئامێری نیشتنەوەی فڕۆکەکە بووە.