فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشێن کراوانی سندووقی پۆڵا لە ئیسفەهان
یەکشەممە ۰۹-۱۰-۱۴۰۳   |  29-12-2024

ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی بەفرانبار، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە شاری ئیسفەهان، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستکانیان، بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە وتنەوەی درووشمی “هاوار هاوار، لەو هەموو نادادپەروەرییە”، پێداگریان لەسەر جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە، “درانی خێرای حەقدەستە دواخراوەکانی ساڵی ١٤٠٠، پاراستنی ناوەڕۆکی شیرکەت و گۆڕینی ڕەشنووسی بەندەکانی ئەساسنامەی سندووق” کردەوە.