فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شیرکەتی بەرهەمهێنانی ڕۆنی فریکۆ
یەکشەممە ۰۹-۱۰-۱۴۰۳   |  29-12-2024

ڕۆژی شەممە ٨ی بەفرانبار، کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی بەرهەمهێنانی ڕۆنی فریکۆ لە سیرجان، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی حەقدەست و مەزایاکانیان و هەروەها نەدرانی بڕی شەش مانگ حەقی بیمەکانیان بە سازمانی تەئمینی ئیجتماعی، دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەوە چەندەمین جارە کە کرێکارانی ئەم شیرکەتە لە سیرجان دەست دەدەنە کۆبوونەوە و بە سەرنج دان بە ماوەی زەمەنی سێ مانگی کۆتایی ساڵ، کرێکاران و بنەماڵەکانیان لە بارودۆخێکی دژواردا بەسەر دەبەن.