فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە مازەندەران
یەکشەممە ۰۹-۱۰-۱۴۰۳   |  29-12-2024

ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بەفرانبار، خانەنشین کراوانی سندووقی پۆڵا لە مازەندەران، لە ناڕەزایەتیی بە جێبەجێ نەکرانی خواستکانیان، وێڕای هاوکارەکانیان لە ئیسفەهان بۆ جارێکی دیکە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، خانەنشین کراوانی ناڕازی بە وتنەوەی چەندین درووشمی ئێعتڕازی پێداگریان لەسەر جێبەجێ کردنی خواستەکانیان لەوانە، “بەکردەوە دەرهاتنی گەڵاڵەی پەسەندکراوی چاکسازی لە حقووقەکان”، “دانی حقووقە دواخراوەکانیان”، “دانی جێژنانەی دوو بەرابەری حقووق” و “دابین کردنی دەرمانی خۆڕایی” کردەوە.