فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

نوقمبوونی بەلەمێکی کۆچبەران لە کاناڵی مانش
یەکشەممە ۰۹-۱۰-۱۴۰۳   |  29-12-2024

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕۆژنامەی بریتانیایی “زەسەن”، بەرە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی بەفرانبار، بەلەمێکی کۆچبەران لە کاناڵی مانش لە نزیک ئاوەکانی فەڕانسە، نوقمبووە و بەهۆیە سێ کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە.
لە شاری سانت گاتيی سەر دەریای باکوور لە فەڕانسە، تیمە فریاگوزارییەکان هەموو هەوڵێکیان خستووەتە گەڕ بۆ دۆزینەوەی سەرنشینانی بەلەمەکە. بەپێی دوایین هەواڵەکان، تا ئێستا ٣٠ سەرنشینی بەلەمەکە ڕزگارکراون و فریاگوزاریی سەرەتاییان بۆ کراوە. هەروەها زیاتر لە ١٠ سەرنشین لەسەرما، باری تەندروستیان تێک چووە، پاش ئەوەی لە لایەن تیمەکانی فریاگوزارییەوە لە ئاوی ساردی کاناڵی مانش دەرهێنراون. جێگای ئاماژەیە، لە دووهەم ڕۆژی کریسمس و 27ی ئەم مانگەدا، زیاتر لە سەدان کەس هەوڵی پەڕینەوەیان لەو کاناڵە داوە.