فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان
دوشەممە ۱۰-۱۰-۱۴۰۳   |  30-12-2024

بەپێی ڕاپۆرتەکان، بەرەبەیانیی ڕۆژی شەممە ٨ی بەفرانبار، “وەیسە غەفووری”، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی پیرانشار و “خالید محەممەدیان” خەڵکی گوندی “نستان”ی سەر بە شاری سەردەشت و دانیشتووی شاری ڕەبەت، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ هیچ هۆکارێک دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە ئۆتۆمبێلی شەخسی هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی خالید محەممەدیان و وێڕای دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە ماڵەکەیان پشکنیوە. هەروەها و لە لایەکی دیکەوە، بەرەبەیانیی ڕۆژی هەینی ٧ی بەفرانبار، “ئەمین بازیان” تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە تا ئێستا زانیارییەک لەسەر چارەنووس و بارودۆخی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە.