دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتیی لە مەهاباد
دوشەممە ۱۰-۱۰-۱۴۰۳   |  30-12-2024

بە پێی زانیارییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “قوم قەڵا”ی مەهاباد بە ناوەکانی “جەماڵ شێخەپوور” و “ئەفشین خەلیفەزادە” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
شایانی باسە، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم چوونەتە ماڵی ئەم دوو هاووڵاتییە و بە بەکارهێنانی توندوتیژیی دەستبەسەریان کردوون. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەر کران، تۆمەتە هەڵبەستراوەکان و چارەنووسی ئەم کەسانە لەبەر دەستدا نییە.