فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی لە شاری شنۆ
دوشەممە ۱۰-۱۰-۱۴۰۳   |  30-12-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەرلە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی بەفرانبار، دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی “ڕەحمان تابش” بەندکراوی سیاسیی پێشوو و “هێدی شادیخا” لە ماڵی بنەماڵەییان لەمشارە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کران. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات، بەپێکهێنانی کەشی ترس و بەکارهێنانی توندوتیژی ئەم دوو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر و ماڵەکانیان پشکنیون. هەروەها، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی بەفرانبار، کوورش عەزیزی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کراوە. هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەستبەسەرکردنی ئەم بەندکراوە سیاسییە، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەی و پشکنیویانە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، تۆمەتە سەپێندراوەکان، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم سێ هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.