کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیێ کرێکارانی پێترۆشیمی ئەرغەوان گوستەر لە ئیلام
دوشەممە ۱۰-۱۰-۱۴۰۳   |  30-12-2024

کرێکارانی پێترۆشیمی ئەرغەوان گوستەر لە ئیلام وێڕای بنەماڵەکانیان، ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی بەفرانبار، لە بەرامبەر ئۆستانداریی ئەمشارە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم کرێکارانە کە ژمارەیان نزیکەی ٣٠٠ کەس دەبوو، لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵەوە ناوە ناوە لەسەر کارەکانیان دەرکراون و ڵەم ماوەیەدا بە مەبەستی گەڕانەوە بۆ سەر کارەکانیان، چەندین جار کۆبوونەوەی ئێعتڕازیان بەڕێوەبردووە، بەڵام سەرەڕای وادە و بەڵێنی کارفەرما، هێشتا نەگەڕاونەتەوە سەر کارەکانیان و بەرپرسانی ئۆستانیش هیچ هەنگاوێکی کرداریان لەم پێوەندەدا هەڵنەگرتووە.