خۆپیشاندانی هەزاران کەسی لە ئیسپانیا
دوشەممە ۱۰-۱۰-۱۴۰۳   |  30-12-2024

بەدەیان هەزار کەس لە شاری والێنسیای ئیسپانیا، لە ناڕەزایەتیی بە لاواز بوونی بەڕێوەبەرایەتیی دەوڵەت لەئاست کۆنتڕۆڵ کردنی قەیرانی لافاو لە مانگی ئۆکتۆبەردا، خوازیاری دەست لەکار کێشانەوەی “کارلۆس مازوون” سەرۆکی دەوڵەتی مەحەلی والێنسیا بوون.
خۆپیشاندەران کارلۆس مازوونی بە کەمتەرخەمی و کاردانەوەی درەنگ لەئاست ئەم ڕووداوە و هەروەها درەنگ گەیاندنی خزمەتگوزاری فریاکەوتن بە لێقەوماوان، تاوانبار دەکەن. جێگای ئاماژەیە، ئەمە سێهەمین خۆپیشاندانی گەورەیە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا. لە ڕێکەوتی ٢٩ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، بەهۆی بارینی لەخوڕی باران و هەستانی لافاو لە ڕۆژهەڵات و باشووری ئیسپانیا، لانیکەم ٢٣١ کەس گیانیان لەدەستدا کە زۆربەی قوربانیان، خەڵکی والێنسیا بوون.