فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی ئەرکانی سالس لە شیرکەتی نەوتی فەجری جەم
سێشەممە ۱۱-۱۰-۱۴۰۳   |  31-12-2024

کرێکارانی ئەرکانی سالس شاغڵ لە شیرکەتی نەوتی فەجری جەم، ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی بەفرانبار، لەئاست جێبەجێ نەکرانی خواستەکانیان، بۆ جارێکی دیکه لە حەساری ئەم دامەزراوەیە دەستیاندایە کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کرێکارانی ناڕازی مەبەستی گەیشتن بە خواستەکانیان لەوانە “نەمانی سەقفی حەقدەست”، “چاکسازی لە پایە حەقدەست”، “نەمانی ئاستەنگی لەسەر مافی هەمیشەیی و خانەنشینی”، “بەکردەوە دەرهاتنی درووستی مادەی ١٠”، “دانی تەواوی حقووقی پێوەندیدار بە (بک_پی) مادەی ١٠” و “ڕێگەنەدان بە خراپ بەکارهێنانی سندووقی خانەنشینی نەوت”، لە شوێنی کارەکەیان دەستیانداوەتە کۆبوونەوە و خوازیاری وەڵامدانەوەی بەرپرسانی پەیوەندیدار بە کێشە و گرفتەکانیان بوون.