نادیاربوونی چارەنووسی ئیسماعیل عوسمانی بەدوای دەستبەسەر کرانی
سێشەممە ۱۱-۱۰-۱۴۰۳   |  31-12-2024

بە پێی ڕاپۆرتەکان، سەر لەبەیانی ڕۆژی شەممە ٨ی بەفرانبار، “ئیسماعیل عوسمانی” تەمەن ٢٤ ساڵ و خەڵکی شاری سەردەشت، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە و چارەنوسی نادیارە.
بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیسماعیل عوسمانی، کارمەندی ئیدارەی پۆستی سەردەشتە و هێزەکانی ڕژیم بە بەکارهێنانی توندوتیژی، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە. تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ناوبراو، چارەنووس و هەروەها شوێنی ڕاگرتنی ئەم هاووڵاتییە لەبەر دەستدا نییە.