فارسی

Komala

Kurdistan Organization of Communist Party of Iran

درێژەی ناڕەزایەتیی خانەنشین کراوانی ساڵی ١٤٠٢ لە شارەکانی ئێران
سێشەممە ۱۱-۱۰-۱۴۰۳   |  31-12-2024

ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی بەفرانبار، خانەنشین کراوانی ساڵی ١٤٠٢ لە شارەکانی فارس، گیلان، ورمی، کرماشان و مازەندەران، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی حەقی هەمیشەیی کۆتایی خزمەتیان، لە بەرامبەر ئۆستانداریی ئەمشارانە دەستیاندایە کۆبوونەوە.
جێگای ئاماژەیە، سەرەڕای بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی حەفتانە و دانی وادە و بەڵێنەکان لە لایەن دەوڵەت، بەڵام هەتا ئێستا ٦٠ لەسەدی حەقی هەمیشەیی ٧٦ هەزار موعەلیمی خانەنشین کراو پەرداخت نەکراوە. ڕۆژی ڕابردووش موعەلیمانی خانەنشین کراوی ساڵی ١٤٠٢ ، لە شارەکانی بیرجەند، ڕەشت، زەنجان و سنە، بە کۆبوونەوە لە بەرامبەر ئۆستانداریی ئەمشارانە، خوازیاری پێڕاگەیشتن بە کێشە و گرفتەکانیان ببوون.