ڕاپۆرتی ساڵانەی پێشێلکرانی بەرفراوانی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران لە ساڵی ٢٠٢٤
چوارشەممە ۱۲-۱۰-۱۴۰۳   |  01-01-2025

بەپێی زانیارییە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤:
٩٠١ بەندکراو ئێعدام کراون.
٣٣٩ کۆڵبەر کوژراون یان بریندار کراون.
٥٧ هاووڵاتی قوربانیی تەقینەوەی مین و ماددە تەقەمەنییەکان بوون.
٢٢ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم گیانیان لەدەست داوە.
١٢٣٥ هاووڵاتی کە ناسنامەیان ئاشکرا کراوە، دەستبەسەر کراون.
٣٣ چالاکی سیاسی و ناڕازی حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندراوە.
٤٦٨ چالاکی سیاسی سەرجەم بە ١٦٨٤ ساڵ و ٨ مانگ و ٢٠ ڕۆژ زیندان، ٩٤ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو و لێدانی ٢٥٤٧ زەربە شەلاق مەحکووم کراون.
هەروەها لانیکەم ١٨٢ ژن بەهۆی توندوتیژیی خێزانی لە لایەن ئەندامانی بنەماڵەکانیانەوە کوژراون.