دەستبەسەر کرانی دوو ئەندامی بنەماڵەیەک لە مەهاباد
چوارشەممە ۱۲-۱۰-۱۴۰۳   |  01-01-2025

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ڕۆژانی ٩ و ١٠ی بەفرانبار، دوو برا بە ناوەکانی “خالد و محەمەد بەکری” خەڵکی شارێ مەهاباد ،بەبێ هیچ هۆکارێک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لەمشارە دەستبەسەر کراون.
بەپێی زانیارییەکان، “خالد بەکری” لە ڕێگای نێوان سەردەشت -مەهاباد و “محەمەد بەکری”ش لە بازاڕی مەهاباد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون. شایانی باسە، ئەم دوو برایە دوای دەستبەسەر کرانیان بە مەبەسەتی لێپرسینەوە بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەهاباد ڕاگوێزراون. جێگای ئاماژەیە، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم دوو هاووڵاتییە بە مەبەستی ئاگادار بوون لە بارودۆخ و چارەنوسی ئازیزانیان و سەردان کردنیان بۆ دامودەزگا ئەمنییەکانی مەهاباد ئەنجامێکی نەبووە و ڕووبەڕووی وڵامنەدانەوەی بەرپرسانی ئەم دامەزراوانە بوونەتەوە.