ئێعدامی لانیکەم ١٥ بەندکراو لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی زایینی لە ئێران
پێنجشەممە ۱۳-۱۰-۱۴۰۳   |  02-01-2025

هاوکات لەگەڵ یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی زایینی، لانیکەم ١٥ بەندکراو لە زیندانەکانی ڕژیم ئێعدام کراون.
ئەم ئێعدامانە کە لە زیندانەکانی مەلایر، بەندەرعەباس، یاسووج و قزڵحیساری کەرەج، ئەنجام دراون، بە تۆئمەتەکانی “کوشتنی بە ئەنقەست” و “تاوانەکانی پەیوەندیدار بە مادە هۆشبەرەکان” بووە. لەم ژمارەیە، ١٠ کەسیان تەنیا لە زیندانی قزڵحیسار ئێعدام کراوە. هەروەها یەک بەندکراو لە مەلایر، سێ کەس لە زیندانی بەندەرعەباس و بەندکراوێکیش لە زیندانی ناوەندیی یاسووج حوکمەکەی بەکردەوە دەرهاتووە.